له ماوه‌ی مانگی به‌فرانباردا لانیکه‌م 125 چالاک و هه‌ڵسووڕی کورد له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان گیراون. ئیداره‌ی ئیتلاعات، به‌شی ئیتلاعاتی هێزه ئینتیزامییه‌کان و ئیتلاعاتی سپای پاسداران سێ ده‌زگای سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامین که ئه‌و ڕه‌شبگیره‌یان له مانگی به‌فرانباردا کردوه.
تاوانی زۆربه‌ی ده‌سبه‌سه‌رکراوانی ئه‌م ماوه‌یه به‌شداری له خۆپیشاندان و ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه بووه که له مانگی به‌فرانباردا چه‌ند شارێکی گه‌وره‌ی کوردستان و زۆر ناوچه‌ی له ئاستی ئێران‌دا گرته‌وه. تا ئێستا سێ که‌س له ده‌سبه‌سه‌رکراوانی ئه‌و ماوه‌یه له ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانی سنه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان لێ ئه‌ستێندراوه.
سارۆ قاره‌مانی، کیانووش زه‌ندی و حوسێن قادری ئه‌و سێ که‌سه‌ن له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوشتوویانن.
هه‌روه‌ها به‌شێک له‌وان به تۆمه‌تی لایه‌نگری له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی و هه‌ڵسووڕان له دژی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی! وڵات ده‌سبه‌سه‌ر کراون.