دوو کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لە دەستدا
ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، کرێکارێکی ٥٧ ساڵە بە ناوی عەتا کاتورانی، خەڵکی شەهرەکی کەشاوەرزی شاری سنە تووشی ڕووداوی کار هات و بەم هۆیەوە گیانی لە دەست دا.
چەند ڕۆژ لەمەوبەریش کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری دێهلۆڕانی سەر بەپارێزگای ئیلام بە ناوی “سالار ئازەر پیرا” بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی کار لە شوێنی کار گیانی لە دەست دا.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که له ماوه‌ی سێ مانگی پاییزی ئه‌مساڵدا لانیکه‌م 12 کرێکاری کورد بوونه‌ته قوربانیی ڕووداوه‌کانی کار و نه‌پاراستنی گیانی کرێکاران به‌هۆی ڕه‌چاونه‌کرانی ستاندارده‌کان له شوێنه‌کانی کار. له‌و 12 که‌سه 10 که‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و دوو که‌سیش بریندار بوون. له وه‌رزی هاوینیشدا 14 کرێکار و له سێ مانگی به‌هاریشدا 12 کرێکاری کورد به‌هۆی ڕووداوی کار کوژراون و بریندار بوون. به‌پێی ئاماره‌کان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا زیاتر له 45 کرێکاری کرێکاری کورد بوونه‌ته قوربانیی ڕووداوی کار.