به‌ندکراوێکی سیاسیی کورد له سنه دوای نیزیک به مانگێک به شێوه‌ی کاتی له زیندان ئازاد کرا. هاوکات دوو به‌ندکراوی دیکه‌ش که هه‌موویان به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کان گیراون؛ هێشتا له زیندانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا ده‌سبه‌سه‌رن و چاره‌نووسیان ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپورتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 21ی به‌فرانبار بهنام عه‌لی‌ره‌زایی دوای نیزیک به مانگێک به‌ندکران به شێوه‌ی کاتی له زیندانی ئیتلاعاتی سنه ئازاد کرا. ناوبراو تا ڕۆژی دادگایی‌کردنی به دانانی بارمته و به شیوه‌ی کاتی ئازاد کراوه.
بهنام عه‌لیڕه‌زایی کوری عه‌باس خه‌ڵکی ئاوای “تهوریور”ی سنه له حه‌وتووی کۆتای مانگی سه‌رماوه‌ز له‌گه‌ڵ دوو که‌سی دیکه‌یی خه‌لکی ئه‌و ئاواییه با ناوه‌کانی ئارام عه‌لی‌ره‌زایی و فاتح حاجی ئه‌حمه‌دی به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن هێزی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر کران.