ڕامین حوسێن پەناهی، بەندکراوی سیاسیی کورد پاش نزیکەی ٧ مانگ بەندکرانی لە ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی سێشەممە ١٩ی بەفرانبار بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرایەوە.
ڕامین حوسێن پەناهی ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ لە شەڕ و پێکدادان لەگەل هێزەکانی سپای پاسداران لە سنە بە توندی بریندار بوو و دەسبەسەر کرا. ناوبراو لەو ماوەیەدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە و چەند جار مانی لە خواردن گرتوە.
چالاکان و هەڵسووڕاوانی مەدەنی و سیاسی نێوخۆ پێشتر بە دەرکردنی بەیاننامەیەک خوزایاری ئەوە بوون کە دامودەزگای قەزایی بە شێوە یاسای لە گەڵ ئەو بەندکراوە سیاسییە هەڵسوکەوت بکا.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە ماوەی ڕابردوو برایەکی دیکەی ڕامین حوسێن پەناهی خەڵکی شاری دێولان بەناوی ئەفشین حسێن پەناهی و دووکەسی دیکە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵە سەرجەم بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کران.