ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە مەریوان هەڵسوورێکی دیکەی ئەم شارەیان دەسبەسەر کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، 19ی بەفرانبار ئیدریس شەریفی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو هەڵسوورێکی مەدەنی و ئەندامی کومیتەی پێداویستی ژیان و کار (معیشت وکار) لە ناوەندی کولتووریی “ڕوونان”ە.
لە دوای دەسپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە ئێران و کوردستان شەپۆلێکی نوێی دێکە لە گرتن و دەسبەسەرکردنەکان دەستی پێ کردوە و وەک دەگوترێ تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 700 کەس گیراون، بهڵام خۆپێشاندانەکان سهرهرای دهسبهسهرکردن و کەشی سەرکوت هەروا بەردەوامە.