شه‌هریار گڵوانی، شاعیر، نووسه‌ر، وهرگێرڕ و ڕه‌خنه‌گری ئه‌ده‌بی له شاری خۆی ده‌سبه‌سه‌رکرا.
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان ئه‌و نووسه‌ره‌یان ڕۆژی 5شه‌ممه، 15ی به‌فرانبار له ماڵه‌که‌ی خۆی له شاری خۆی ده‌سبه‌سه‌ر کرد و ڕوون نیه که هۆکاری ده‌سبه‌سه‌رکرانی چیه.
شه‌هریار گڵوانی له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ده‌بیی شاری خۆیدا که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوه و وه‌رگێڕی کتێبی “تێپه‌ڕین له تونێل” له نووسینی “دۆریس لسینگ”ه که خه‌ڵاتی نوبلی له ساڵی 2007 وه‌رگرتوه.
ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا له ئێران، تا ئێستا زیاتر له 2000 که‌س ده‌سبه‌سه‌ر کراون، به‌ڵام سه‌رچاوه‌کانی ده‌زگای قه‌زایی ژماره‌ی گیراوه‌کانیان 1000 که‌س ڕاگه‌یاندوه.