لانیکەم ٢٩ کەس لە شارەکانی ورمێ، ئیلام و کرماشان له ڕه‌وتی ناره‌زایه‌تییه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هیزە ئەمنیەتییهکانهوه دەسبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپورتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤێ کوردستان ڕۆژی ١١ی بەفرانبار لانی کەم ٨ که‌س له کرماشان کبه تۆمه‌تی ڕێکخستنی کۆبوونەوەی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین دەسبەسەر و بو شۆنی نادیار ڕاگوێزراون.
ولی ئەمیری، عەبدولجهبار خالیدی، فەرامهرز ئومیدی، یاسر حه‌بیبی، شه‌مسه‌دین کاکەیی، هه‌مزه ڕەهنوما، ئازاد تەقیزادە، غوڵامعەلی موسه‌وه‌ر، ناونیشانی ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ن که له کرماشان گیراون.
هه‌روه‌ها له شاری ورمێ‌ش کۆمه‌ڵێک که‌س ده‌به‌سه‌ر کراون که سێ که‌س له‌وان به ناوه‌کانی شەهلا وهحدهتپوور، قادر داڵان و ئیرج حه‌میدی شوناسیان ئاشکرا کراوه.
ده‌سبه‌سه‌رکراوه‌کانی مه‌له‌کشای ئیلام‌یش ده‌یان که‌سن که شوناسی 18 که‌س له‌وان ئاشکرا کراوه که بریتین له: یه‌زدان فه‌رجزاده، سارا جه‌مشیدی، سوله‌یمان عه‌بدی، سامان ئه‌رغه‌وانی، موزه‌فه‌ر ڕه‌حمانی، محه‌ممه‌د مه‌عسومی، لوقمان که‌ره‌می، هادی که‌رمی، جه‌واد که‌ره‌می، فه‌رهاد که‌رمی، سه‌لمان عه‌بدوڵلاهی، مه‌حموود چهمنگولی، ڕوحوڵلا ئه‌رغه‌ند، لاله ئاقایی، عه‌باس ئه‌رغه‌ند، حافیز عه‌بداڵی، جوبره‌ئیل زارعی و عه‌لی زارعی.
زانیارییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئیداره‌ی گشتیی ئیتلاعاتی پاریزگاکان بە کورته‌نامه خه‌ڵکیان وریا کردۆته‌وه که به‌شداریی خۆپیشاندانه‌کان نه‌که‌ن و کۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵک قه‌ده‌غه‌یه.
شایانی باسه که نارەزایەتی و خۆپیشاندانه‌کان له پێنج ڕۆژ له‌وه پێشه‌وه ده‌ستی پێکردوه. خۆپیشاندانه‌کان سه‌ره‌تا له شاری مه‌شهه‌د و بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به گرانی ده‌ستی پێ‌کرد و شاره‌کانی دیکه‌شی ته‌نییه‌وه، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره دروشمی پێکهاته‌شکێنی وه‌ک “بژی ئازادی” ، “یا مردن یا ئازادی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر” و “سووریه جێ بهێڵه و ئاگات له خه‌ڵکی وڵات بێ” به‌رز کرایه‌وه و به‌و پێیه‌ش هێزه‌کانی سه‌رکوت به باتووم و شۆکێر و ته‌قه به‌ره‌وڕووی خه‌ڵک بوونه‌ته‌وه و تا ئێستا ده‌یان که‌س به‌و هۆیه کوژراون و بریندار بوون و سه‌دان که‌سیش گیراون.