له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ژنێکی لاوێکی خه‌ڵکی ئاوایی “تین”ی سه‌ر به سه‌لاسی باوه‌جانی خۆی کوشت.
هاجه‌ر سادقی که 26 ساڵی ته‌مه‌ن بووه و دایکی منداڵێک بووه، ڕۆژی چوارشه‌ممه، 6ی به‌فرانبار به‌هۆی کێشه‌ی خێزانی خۆی سوتاندوه و کۆتایی به ژیانی هێناوه.
خۆکوژی دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی زبری پێشلکاریی مافی مرۆڤه که له سۆنگه‌ی خه‌مساردی و سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستان به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دایه. له پاییزی ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌نده‌ی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه، 16 که‌س له کوردستان به‌هۆی خۆکوژییه‌وه کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه که که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی 18 ساڵ و به ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن 60 ساڵ بووه. ئاماری خۆکوژییه‌کان له وه‌رزی هاویندا 34 که‌س و له وه‌رزی به‌هاردا 23 که‌س بووه. به‌و پێیه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا سه‌ره‌تای زستان 63 که‌س له کوردستان له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه.