کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی مەهاباد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی بەفرانبار ڕەحمەت سولەیمانزادە لە جادەی پیرانشار_مەهاباد بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ درایە بەر دەستڕێژ و کوژرا.
ڕەحمەت سولەیمانزادە خاونی ژن و دوو منداڵە.
له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵدا 51 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. له‌و 51 که‌سه 20 که‌سیان گیانیان له ده‌ست داوه و 31 که‌سیش بریندار بوون. کوژرانی 51 کۆڵبه‌ر و کاسبکاری کورد له ناوچه سنوورییه‌کان له وه‌رزی پاییزی ئه‌مساڵ له حاڵێکدایه که له سێ مانگی هاوینیشدا 50 کۆڵبه‌ر و کاسبکار کوژراون و بریندار بوون و له وه‌رزی به‌هاریشدا 37 که‌س له‌و چینه زه‌حمه‌تکێش و خۆشی له‌خۆنه‌دیتوو ببوونه قوربانیی سیاسه‌تی زه‌برونگ و داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی. به‌و پێیه ژماره‌ی ئه‌و کۆڵبه‌ر و کاسبکاره کوردانه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا سه‌ره‌تای وه‌رزی زستان به‌هۆی سیاسه‌تی کوشتاری کۆماری ئیسلامی کوژراون و برینداربوون؛ گه‌یوه‌ته 138 که‌س.