ئه‌رژه‌نگ زه‌رگووش، په‌یامنێر و ڕۆژنامه‌نووسی کرماشانی بانگ کراوه‌ته ئیتلاعاتی سپا و لێکۆڵینه‌وه‌ی لێ کراوه.
ئه‌رژه‌نگ زه‌رگووش که سێ حه‌وتوو له‌وه پێش بانگ کرابووه ئیداره‌ی ئیتلاعات و سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ک لێپرسینه‌وه‌ی لێ کرابوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه، 29ی سه‌رماوه‌ز جارێکی دیکه و ئه‌مجاره‌یان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپاوه بانگ کراوه.
ئه‌و له‌و ڤیدیۆیه‌دا ڕه‌خنه‌ی له خاوه‌خاوکردنی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بۆ به‌هاناوه‌چوونی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی کرماشان گرتبوو، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ش ڕۆژی یه‌کی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه بانگ کرابوو و به تۆمه‌تی بانگه‌شه دژی نیزام و شێواندنی بیروڕای گشتی په‌روه‌نده‌ی بۆ سازکرابوو.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ی خه‌ڵکی کرماشان له‌و ڤیدیۆیه‌دا گوتبووی کاربه‌ده‌ستان هیچ خزمه‌تێکی خه‌ڵک ناکه‌ن و خایین به نیشتمان و وڵاتن و خه‌ڵک پێیان خۆشه بڕووخێن.
ئه‌رژه‌نگ زه‌رگوش له دایکبووی ساڵی 1351، ڕۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌کاری سیاسییه و پێشتریش چه‌ند جارێک له کرماشان به‌تۆنه‌تی لایه‌نگری له حیزبه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی گیراوه.