ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کوبرا خاڵندی چالاکی مەدەنی به‌ڕێی زیندانی ناوەندی مەهاباد کرا

کوبرا خاڵندی، ژنە چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد به‌ مه‌به‌ستی کێشانی ماوه‌ زیندانییه‌که‌ی ڕادەستی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کرا.
کوبرا خاڵندی که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ٢٨ی سه‌رماوه‌ز دراوه‌ته‌ زیندان، یەکێک لە چاڵاکانی مەدەنی شاری مەهاباده‌ کە ڕۆژی ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ وێڕای چەند که‌سی دیکه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ بەتاوانی بەشداری لە کۆبوونه‌وه‌کانی نارەزایەتیده‌ربڕین بە کوشتنی کۆڵبەران دەسبەسەرکرا بوو،. ناوبراو دوای لێپرسینه‌وه‌ تا کاتیی دادگایی کردن و حوکمدرانی بە بارمتەی ٥٠ میلێون تمەنی به‌ شێوه‌ی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.
کوبرا خاڵندی پێشتریش چەند جار لەلایەن ناوه‌نده‌ ئەمنیەتییه‌کانی شاری مەهاباده‌وه‌ بە هۆی جۆراجۆر دەسبەسەر کراوه‌. ئەو کە زیاتر به‌ جموجۆڵ و چالاکییه‌ کۆمەڵایەتییه‌کانه‌وه‌ سه‌رقاڵه‌، به‌هۆی به‌رگری و داکۆکیی له‌ کۆڵبه‌ران و مه‌حکومکردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی کۆڵبه‌راندا گیراوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code