سەرلەبەیانیی رۆژی پێنج شەممە ۲۳ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی خۆی لە مەیدانی “خومەینی” جێبەجێ کرا.
ناوبراو که “هادی ئەسەدلوو”ی ناو بوو، ٥ ساڵ لەوە پێش و پاش ئەوەی بە تۆمەتی کوشتنی لاوێکی تەمەن ۲۳ ساڵ دەستبەسەر کرابوو، لەلایە دەزگای دادوەریی ئێرانەوە بە تاوانی “کوشتنی بە ئەنقەست” حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
٩ به‌ندكراوی دیكه له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران
حه‌وتووی ڕابردووش كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاره كه‌ره‌ج ٩ به‌ندكراویان له‌دار دا و ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی سەرماوەزیش حوکمی سێدارەی ٥ هاوولاتیی کورد کە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان بەڕێوە چوو.
ناسنامەی یەکێک لەو کەسانەی کە لەسێدارە بووە ”کەیکاووس ئاشووری“ ڕاگەیه‌ندراوە.
شایانی باسه ده‌زگای قه‌زایی کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینی‌دا لانیکه‌م سزای ئێعدامی له‌سه‌ر زیاتر له 100 زیندانیی کورد جێبه‌جێ کردوه.