بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک گیان لەدەستدا.
ڕۆژی سیشەممە، 14ی سەرماوەز مینێکی دژە تانک لە دەوروبەری شاری “مێهران”ی سەربە پارێزگای ئیلام تەقیەوە و کوژرانی ٣ ئەندامی بنەماڵەیەک بەناوەکانی “عەلی عەسکەر مەلەکخەتایی” تەمەن ٣٠ ساڵ، “شازەینەب تاراج”، تەمەن ٥٥ساڵ و ڕۆقیە تاراج” تەمەن ٤٠ ساڵی لێ کەوتەوە.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە کە بەمەبەستی کۆکردنەەی ئاسنەواڵە بۆ ناوچەی “قەڵاویزان” چووبوون، بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە گیانیان لەدەست دا.
.ئەو شوێنەی کە مینەکەی تێدا تەقیوەتەوە، پێشتر لەلایەن سپای پاسدارانەوە وەک ناوچەی پاککراوە لە مین ڕاگەیەندرابوو.
شایانی باسە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 35 کەس لە کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراون و برینداربوون. سەرچاوە ڕەسمییەکان باس لەوە دەکەن کە پتر لە ١٦ میلیۆن مینی لەکارنەخراو لە کوردستان لە بن عەرزیدا مانەتەوە و ئەوەش مەترسی و دڵەڕاوکێی بەردەوامی لە سەر زۆربەی دانیشتوانی گوند و شارەکانی ناوچە سنوورییەکان دروست کردوە.