دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی شنۆ بەناوەکانی خدر تابناک و ئیدریس بایەیزیدی خەڵکی گوندی سینگان لە ناوچەی شنۆ بە هۆی هەرەس و ڕنووی بەفرەوە گیانیان لەدەست دا.
ئەو دوو کۆڵبەرە کە ڕۆژی چوارشەممە، 15ی سەرماوەز بەم هۆیەوە تێداچوون، لە کاتێک بە سەخڵەتی خەریکی دابینکردنی پارووە نانێک بۆ خۆیان و بنەماڵەکانیان بوون لە ترسی دستڕیژی گوللەی هێزە چەکدارەکان، یان وەسەر مین کەوتن بەناچاری بە ڕێگایەکی ئاستەمتردا ڕۆیشتبوون و بەداخەوە بە هۆی ڕنووی بەفر و كڕێوە گیانیان لەدەست دا.
جێی وەبیرهێنانەوەی کە رێبەندانی ساڵی ڕابردووش ١٢ کۆڵبەری کورد لە نزیگ گوندی (بێورانی خواروو) سەر بە ناوچەی سەردەشت تووشی کارەساتی هەرەسی بەفر بوون و
چوار لەوان بە ناوەکانی دیاری محەممەد نەژاد تەمەن١٨ ساڵ، شێرزاد عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٢٧ ساڵ؛ هیوا ئیبراهیم نیا تەمەن ٢٢ساڵ و محەممەد هەمزەزادە گیانیان لە دەست دا وبوونە قوربانی و چەند کەسی دیکەش لەو کۆڵبەرانە دەست ولاقیان شکا.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،