ڕۆژی شەممە ١٠ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی لاوی خەڵکی گوندی “سەرچنار” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “فەرهاد کەدخوداقادری” کوڕی کەماڵ، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارەوە بە شێوەی تەلەفۆنی بانگ و دەسبەسەر کراوە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە ٣٥ ساڵەیە لە گوندی سەرچنار سەرقاڵی جووتیاری و دووکانداری بووە و وێڕای تێپەڕینی زیاتر لە چوار ڕۆژ، هەتا ئێستا زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.