بەرەبەیانی هەینی ١٩ی بانەمەڕ، هاونیشتمانییەکی ٣٩ ساڵەی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “سامڕەند وجوودی”، بەبێ بەڵگەی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم هاونیشتمانییە بەهۆی لەبەرکردنی کەواوپانتۆڵی خاکی و بەستنی جامانە لەنێو زەماوەندێکدا، دەسبەسەر کراوە.
لەلایەکی دیکەوەش، بەرەبەیانی هەینی ١٩ی بانەمەڕ، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دوو هاونیشتمانیی دیکە بە ناوەکانی “کاوە سالک و لوقمان سالک” و دەستیان بەسەر جلوبەرگی کوردی، جامانە، مۆبایل و کەلوپەلیی کەسیاندا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردیان.