ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

کاسبکارێکی خەڵکی بانە بەهۆی دەستڕێژی هێزەکانی ڕێژیم گیانی لە دەست دا

کاسبکارێکی خەڵکی بانە کە نزیکەی ٣ مانگ بەر لە ئێستا بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە پێکرابوو، بە هۆی سەختیی برینەکەی و دەسبەردانی پزیشکەکان لە شاری سنە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤ ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر نژاد محەممەدی خەڵکی گوندی “نەنۆڕ”ی بانە دوای ٧٠ ڕۆژ بریندار گیانی لە دەست دا. ناوبراو کە خاوەنی ژن و منداڵ بوو، بە تۆمەتی گواستنەوەی کاڵای قاچاخ لە ئۆتۆمبیلەکەیدا درابووە بەر دەستڕێژی گوللە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 107 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code