ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوە، ئیسماعیل حوسێن نژاد حەیدەرانلوو، برای حەمید حوسێن نژاد حەیدەرانلوو، دوای ئاگاداربوون لە مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی براکەی، بە خواردنەوەی ئەسید هەوڵی دا خۆی بکوژێت.
ناوبراو ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری خۆی خەوێندراوە و ڕەوشی تەندروستیی ناجێگیرە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئیسماعیل دوای بڵاوبوونەوەی ئیبلاغییەی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەی حەمید لە ڕۆژی هەینی ٢٩ی خاکەلێوە، هەوڵی داوە خۆی بکوژێت؛ حوکمێک کە بە گوتەی بنەماڵە و پارێزەران، بەبێ پێڕاگەیشتن بە بەڵگەکان کە دەیسەلمێنن حەمید بێ تاوانە و بە ئەستاندنی دەرفەتی یاسایی، دەرکراوە.