ئەمڕۆ ڕێکەوتی 20 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکرانی زیاتر لە 210 کەس لە کوردستان لە پاییزی ئەمساڵدا

زیاتر لە 210 کەس لە چالاکان و هەڵسوراوانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی پاییزی ئەمساڵدا دەسبەسەر کراون و لە دواحاڵەتدا کەسێکی‌ خه‌ڵكی‌ شاری‌ بۆكان سزای‌ ٥ ساڵ زیندانی‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
دادگای شۆڕشی له‌ شاری‌ سه‌قز هێمن مام قادری‌، ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵی به‌ تۆمه‌تی‌ هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ به‌رهه‌ڵسیكاری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران دادگایی کردوە و سزای ٥ ساڵ زیندانی‌ ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سەپاندوە. هێمن مام قادری جۆزه‌ردانی‌ ئه‌مساڵ له‌ شاری‌ بانه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعات سنه‌ گواسترایه‌وه‌ و ئێستا له‌ زیندانی‌ ناوه‌ندیی شاری‌ سه‌قزدا بەند کراوە.
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لەسەرەتای پاییزی ئەمساڵەوە تا ئێستا هەرنەبێ 210 کەسیان دەسبەسەر کردوە و سزای زیندانیی درێژخایەنیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر لەواندا سەپاندوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 402 کەس لە کوردستان بەتۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی گیراون و بەشێکی زۆر لەوان حوکم دراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code