دوو لاوی خەڵکی مەریوان کە پێشتر بە تاوانی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزیی ئەمساڵدا دەسبەسەر کرابوون، سزای 4 ساڵ زیندانیی تەعزیرییان بەسەردا سەپا.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان دادگای شۆڕشی شاری مەریوان ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی خەزەڵوەر ئەمیر ئەرژەنگ و باسید ئەفشار، دوو لای خەڵکی شارەدێی “نی”ی بە تاوانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ و هەڵکردن و هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان دادگایی کردوە و سزای دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەر هەر کام لەواندا سەپاندوە و ماوەی دوو حەوتووی مۆڵەت داون خۆیان بە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە بناسێنن.
ئەمیر ئەرژەنگ و باسید ئەفشار ڕۆژی 24ی جۆزەردان بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەسبەسەر دوای سێ مانگ لێکۆڵینەوە ڕۆژی 28ی خەرمانانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگاییکردنیان بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.