ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، “سۆهەیلا مەتاعی”، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان خەڵکی دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند؛ خاتوو سۆهەیلا دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژن(٨ی مارس) لە شاری سنە دەسبەسەر کراوە.
ئەم ژنە چالاکە، پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژینا، دووجار دەسبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی دێولان لەسەریەک ٥ ساڵ حوکمی بەندکرانی بۆ بڕایەوە و دوای ماوەیەک بە لێخۆشبوونی مەرجدار ئازاد کرابوو.
بەدەسبەسەر کردنی ئەم هاونیشتمانییە ژمارەی دەسبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی ژن گەیشتە ٣ کەس.