ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەمە، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی گوندی “خێیریاوا” سەر بە ناوچەی شاماتی مهاباد بە ناوەکانی “عیسا قادری” و “مەولوود ڕەسووڵپیران”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند: دوای هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەم گوندە بە هەڕەشە و بانگکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر ئەم دوو لاوەیان دەسبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.