ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “بێهرووز فەرهەنگ” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە به چاونیوزی ڕاگەیاند؛ هێزه ئەمنییەکان بهبێ فەرمانی دادگا هێرشیان کرده سەر دووکانی ئەم هاونیشتمانییه و دوای پشکنینی دووکانەکەی دەستیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووه و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
ئەم سەرچاوەیە دەشڵێت: دوای دەسبەسەرکردنی، بێهرووز، لە پەیوەندییەکی کورتی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاندووە؛ دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی شاری ورمێ گوازراوەتەوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە بەرگدوورە لەبەردەستدا نییە.