ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ و دانیشتووی پیرانشار بە ناوی “جەلال بایەزیدی” ٣٥ ساڵە و کوڕی حوسێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ حوکمی دادوەر ئەم هاونیشتمانییەیان لە شوێنی کاری خۆی (ڕۆنگۆڕی) بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر و ڕاستەوخۆ بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی پارێزگایان گواستووەتەوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: جەلال دوای هەفتەیەک تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەکەی کردووە و زۆر کورت و بە زمانی فارسی ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە گرتنگەی وەزارەتی ئیتلاعاتدایە.
هەتا ئێستا دوای تێپەڕینی دوو حەوتوو، لە چارەنووس، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.