به‌ندكراوی سیاسیی كورد پاش ٩ ڕۆژ له مانگرتن له ڕێگه‌ی دوو پارێزه‌ره‌وه وهكالهتنامهیان پێ ئیمزا كردوه كۆتایی به مانگرتن هێنا.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری به‌ندكراوی سیاسیی كورد ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی و دوو پارێزه‌ر داواكاریی قانوونیی بۆ ئازادكرانی ناوبراو به كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بگه‌یه‌نن و توانیان له‌و ڕێگه دوای ٩٩ڕۆژ كۆتایی به مانگرتنی ناوبراو بێنن.
محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری له په‌یامێكدا سپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیایان نه‌هێشتووه‌ته‌وه و پشتیوانیان لێكردووه.
ناوبراو داوای كردبوو ماده‌ی ١٠ئایین نامه‌ی دادگاكان له‌سه‌ر په‌روه‌نده‌ی ناوبراو جێبه‌جێ بكرێ و پاش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی زۆر و مانگرتن توانی داواكارییه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكا.
شایانی باسه محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری خه‌ڵكی سائین قه‌ڵایه و ڕۆژی ٨ جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٧٣ له ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵیدا به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران دهسبهوسهر بكرێ و سه‌ره‌تا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه و پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی كردنی هه‌تاهه‌تایی كه‌م كرایه‌وه.