ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە کوردستان، چوار دووکاندار بە ناوەکانی “سینا ڕەزایی” ٢٥ ساڵە و “محەممەد سەیفپەناهی” ٤٨ ساڵە (پێڵاوفرۆش) لەبەردەم دووکانەکانیان و هەروەها “محەممەد ئەتڵەسی و ئومید محەممەدی” لە دووکاندارانی دیکەی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هانیشتمانییانە بەهۆی بەشداریکردن لە مانگرتنی گشتیی کوردستان لەمەڕ ناڕەزایەتی بە حوکمی سێدارەی “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی”، بە شێوەیەک توندوتیژ دەسبەسەر کراون.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم چوار هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
وێنە: محەممەد سەیفپەناهی و سینا ڕەزایی