دوای بانگەوازی حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتی لەهەمبەڕ ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی سێدارەی “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی”، لە چەندین شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان “مانگرتنی گشتی بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە هەتا ئێستا بەدەستی #چاونیوز گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە شارەکانی “سەقز، مەریوان، سنە، بۆکان، دیواندەرە، مهاباد، شاباد، کرماشان، پاوە، کامیاران، قروە، ئیلام و بانە”، لەمەڕ ناڕەزایەتی بە حوکمی سێدارەی “پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی”، خەڵک بە داخستنی دووکان و بازار، مانگرتنی گشتییان بەڕێوە برد.
شایانی باسە کە لە سەقز هێزە ئەمنییەکان بە پۆلۆمپی دووکانی هاونیشتمانییان، هەڕەشەی دەسبەسەرکردن دەکات و لە زۆربەی شارەکانی دیکەش سەرچواڕڕێیانەکان بە هێزێکی زۆر تەنراوە.