ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

٧٥ هه‌زار بنەماڵە لە کوردستان بە كۆڵبه‌ری‌ دەژین

٧٥ هه‌زار بنەماڵە لە کوردستان بە كۆڵبه‌ری‌ دەژین
ڕه‌سوڵ خزری‌، نوێنه‌ری‌ شاری سەردەشت لە مه‌جلیسی‌ ئێران ڕایگەیاند ٧٥ هه‌زار بنەماڵە لە کوردستان بە كۆڵبه‌ری‌ دەژین كه‌ ٢٠ هه‌زار كه‌سیان خەڵکی‌ سه‌رده‌شت و پیرانشارن.
ڕه‌سووڵ خزری‌ وێڕای ئاماژە بەوە گوتی لە ئێستادا سنووره‌كانی‌ عێراق داخراون و هه‌تا سنووره‌كان نه‌كرێنه‌وه‌ كاسبكاران و كۆڵبه‌رانی‌ كورد كاره‌كانیان وه‌ستاوه‌ و بێكارن. به‌قسه‌ ئه‌و نوێنه‌ره‌ی‌ مه‌جلیس هه‌ر ئێستا مه‌جلیس بۆ كرانه‌وه‌ی‌ سنووره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی‌ نێوخۆ و شورای‌ ئه‌منیه‌تی‌ میللی له‌ حاڵی‌ وتووێژ دایه‌.
ناوبراو نەیشاردەوە کە بارودۆخی‌ ئەو كۆڵبه‌رانە زۆر دژوارە و جاری وایە قورسایی باره‌كانیان دەگاتە‌ 200 كیلۆ، هەروەها كۆڵبه‌رانێك هه‌ن كه‌ منداڵن و له‌ قوتابخانه‌وه‌ ڕوو له‌و كاره‌ ده‌كه‌ن.
ڕه‌سووڵ خزری‌، مانگی‌ ڕه‌شه‌ممه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو گوتبووی‌، به‌ ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی‌ كار، كۆڵبه‌ران له‌ نیوه‌ی‌ دووهه‌می‌ مانگی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌وه‌ له‌ ژێر چاودێریی بیمه‌ی‌ دابینكردنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌بن، بەڵام ئێستا دەڵێ کە بیمەی کۆلبەران دڵخوازە و دەبێ سەدا 90ی تێکردنی حەقی بیمەکەیان دەبێ خۆیان بیدەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code