بەرەبەیانی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “فەرمان ئەفریستەم”، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە نزیکەی چوار ساڵ پێش، بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادەوە بە سێدارە حوکم درابوو.