بەرەبەیانی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، حوکمی سێدارەی سێ بەندکراو بە ناوەکانی “ئەشکان کازمی” خەڵکی گیەڵان و ئەفسەری ئەرتەش، “مزەفەر شاسەواری” و “محەممەد شەهیدی” خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
ئەم سێ بەندکراوە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەسبەسەر و لە دۆسیەیەکی جیادا لەلایەن دەزگای دادەوە بە سێدارە سزا درابوون.