ئەمڕۆ ڕێکەوتی 17 تشرینی دووه‌م ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

دەزگای قەزایی سزای زیاتر لە ٦ ساڵ زیندانی بۆ وێنەگرێکی کورد بڕیەوە

دادگای شۆڕش لە شاری ورمێ حوکمی ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بۆ وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشاری بڕیەوە.
وێنەگرێکی کوردی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی “سەعید ئەحمەدی” کوڕی محەممەد پاش ٨ مانگ ناڕوونی لە چارەنووسی، حوکمی ٦ ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
سەعید ئەحمەدی لە دادگای شۆڕش لە شاری ورمێ، بە تۆمەتی “هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” تاوانبار کراوە.
ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەمە، مەئموورە ئەمنیەتییەکان، لە شاری پیرانشار هێرشیان کردە سەر دووکانی وێنەگریی “نایس” و خاوەن دووکانەکەیان دەسبەسەر کرد.
شایانی باسە بنەماڵەی سەعید پێشتر پێشینەی سیاسیاین هەبووە و باوکی سەعید لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە لایەن ‌هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بێسەروشوێن کراوە و هەروەها برایەکی سەعیدیش ساڵی ڕابردوو، لە زانکۆی ورمێ لە خوێندن بێبەش کراوە.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ بەندکراوانی کورد و لە هەواڵێکی دیکەدا، ڕۆژی‌ ڕابردوو به‌ندكراوێكی‌ كورد به‌ ناوی‌ ئه‌شكان ئه‌خمه‌دی‌ له‌ زیندانی‌ سنه‌ به‌ هۆی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین به‌ هۆی‌ داخرانی‌ باشگای‌ وه‌رزشیی ئه‌و زیندانی‌ له‌ لایه‌ن زیندانبانه‌كاه‌وه‌ لێیدرا و به‌ سه‌ختی‌ بریندار كراوه‌ و ده‌ستی‌ 25 ته‌قه‌ڵی‌ خواردوه‌ و هه‌روه‌ها شیمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرێ كه‌ ناوبراو ده‌ستی‌ شكابێ و هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستیان له‌ گه‌چ گرتووه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code