لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “عەبدولسەلام (شاهین) ئازەری”، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتیی “سەجاد دوستی”، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حیزبی دێموکرات” بە ١٢ مانگ و بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری حوکم درا.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٢دا، بەبێ حوکمی دادوەر، بە شێوەیەکی توندوتیژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن، لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.