ئەمڕۆ ڕێکەوتی 21 ئه‌یلول ساڵی 2019 زایینی
آموزش وردپرس

هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی

ناوەندە ئەمنیەکانی شاری سنە وەڵامی بنەماڵەی حسێن‌پەناهی کە خوازیاری ئەوەن چاویان بە ڕامین حسێن پەناهی بکەوێ و لە بارودۆخی ئاگادار بن نادەنەوەو هەڕەشەیان لێکردوون کە کوڕەکەیان لە زووترین کای لە سێدارە دەدرێ.
دوای ئەوەی ئیدارەی ئیتلاعات لە دوای چوار مانگ ئاشکرای کرد کە ڕامین حوسین پەناهی کە بە برینداری لە شاری سنە بە دیل گیراوەو لە گرتنگەی ئیتلاعات دایە، بە دایک و باوکی ناوبراویان ڕاگەیاندوە کە بە بێ دادگایی کردن کوڕەکەیان ئێعدام دەکرێ.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووتەوەو چالاکانی سیاسی و مەدەنی بە پەرۆشەوە باس لە چارەنووسی ڕامین حوسێن پەناهی و ئازار و ئەزیەت و پێشێل کردنی مافی بنەماڵەکی دەکەن.
دایکی ڕامین حسێن پەناهی رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لە بەرانبەر بێدادی دامودەزگای قەزایی ئێران و ڕێگەنەدان کە کوڕە بە دیل گیراوەکەی ببینێ خۆی لە بەردەم بینای ئیتڵاعاتی شاری سنە دەسووتێنێ.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەمڕۆ یەکشەمبە دایک و باوکی ڕامین حوسێن پەناهی بۆ ماوەیەک لە ئیدارەی ئیلاعات ڕاگیراون و دوایی دایکی ناوبراو بە بێهوشی گوزاروەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شایانی باسە پووشەپەڕی ئەمساڵ ڕامین حوسێن پەناهی لە دەرگێریەک لە شاری سنە کە لە نێوان پۆلێک پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ڕووی دا بە برینداری بە دیل دەگیردرێ و لەو کاتەوە چارەنووسی ناروونەوە، ئیزنیان نەداوە لە گەڵ بنەماڵەکەی چاوپێکەوتنی هەبێ.
جێی ئاماژەیەیە چالاکان و هەڵسووڕاوانی مەدەنی و سیاسی نێوخۆ بە دەرکردنی بەیاننامە خوزایاری ئەوەن کە دامودەزگای قەزایی بە شێوە یاسای لە گەڵ ئەو بەندکراوە سیاسییە هەڵسوکەوت بکا .
هەر لەو پێوەندییە‌دا لە حەوتووی ڕابردوو برایەکی دیکەی ڕامین حوسێن پەناهی خەڵکی شاری دێولان بەناوی ئەفشین حسێن پەناهی و دووکەسی دیکە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵە سەرجەم بە ٢٠ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code