لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “کێلەسیپان” سەر بە پیرانشار، بە ناوی “ئەحەد مەحموودحەسەن” (حەوتەوانە)، لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر “مەحموودی”، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام”، بە ٢٤ مانگ بەندکرانی تەعزیری، حوکم درا.
ڕێکەوتی ١٥ی بانەمەڕی ١٣٩٩، “ئەحەد مەحموودحەسەن”، لەگەڵ چەند هاونیشتمانیی دیکە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
ئەم هاونیشتمانییە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو.
ئەحەد ڕۆژی شەممە یەکی بەفرانباری ١٤٠٣، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کراوە.