۷ی رەشەمەی ساڵی ۱۳۹۸ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ماشینی کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم سووتێندرا

ماشینی دوو کاسبکاری کورد، لە دوو ڕووداوی جیاوازدا لە شارەکانی مەریوان و پاوە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگریان تێبەردرا.
ڕۆژی شه‌ممه‌، ۶ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ماشینی کاسبکاڕێکی کورد لە هەڵگری جلوبەرگی منداڵان “پوشاک” بووە لە جاددەی نێوان مەریوان بۆ سەقز لە نزیک گوندی “گوێڵە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم سوتێندرا.
هێزەکانی ڕێژیم جێگرکراو لە پاسگای گوندی “کانی کۆن” لە کاتی ڕاودوونانی ماشینی ئەو کاسبکارە تەقەیان لێ کردووە و لە ئاکامدا بووە بە هۆی ئاگرگرتنی ماشینەکە و باری ئەو کاسبکارە کوردە بە گشتی سووتاوە.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە ڕووداوێکی دیکەدا، لە شاری پاوە لە گەڕەکی”سی ان جی” ئەو شارە ماشینی کاسبکاڕیکی کورد کە هەڵگری چەند کارتۆن چا بووە، لە لایەن هێزەکانی ڕێژیم تەقەی لێکراوە و نیگەرانی و دڵەڕاوکێی خەڵکی ئەو ناوچەیەی لێکەوتووەتەوە و زیانێکی زۆریش لە ماشێنە کەوتووە.
شایانی باسە کاری کۆڵبەری و کاسبی کردن تاکە سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵام رۆژانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سووکایەتیان پێ دەکرێ و زۆر جاریش بە هۆی تەقە لێکردن دەکوژرێن یان بریندار دەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code