لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی لەسەر کار دەرکردنی “لەیلا سەلیمی”، چالاکی سینفیی مامۆستایان، لەلایەن لێژنەی پێداچوونەوەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان، بۆ دوو مانگ “دابڕان لە خزمەت” گۆڕدرا.
ئەم مامۆستایە بە پێشینەی زیاتر له ٣٠ ساڵ خزمەت، سەرەتاکانی ساڵی ١٤٠٣، بە تۆمەتی “چالاکیی سینفی و ئەندامێتی لە ئەنجومەنی سینفیی مامۆستایانی کوردستان/ سنە”، لەلایەن لێژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی پەروەردە و بارهێنانی سنە، بە دەرکردن لەسەر کار سزا درابوو.