شەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا قولیزادە” و “هێمن قولیزادە” (کوڕ)، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێ کران.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری چاونیوزی گوت: هێزەکانی سپا بە جلی شەخسییەوە و بەبێ حوکمی دادوەر، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاونیشتمانییانە و دوای پشکنین و زەوتکردنی هەندێک کەلوپەلی کەسی، باوک و کوڕیان بە بێڕیزی و توندوتیژانە دەسبەسەر کرد.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.