بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، حوکمی لە سێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی ئاوایی “سێوەدەر” سەر بە شاری سەڵماس بە ناوی “ڕەحیم فەقیری” لە بەندیخانەی ناوەندیی بیرجەند جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدارە بە “مادەی هۆشبەر” دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە، بە سێدارە سزا درابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ناوبراو، لەلایەن ناوەندە فەرمی یان میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.