ئەمڕۆ ڕێکەوتی 22 جونی ساڵی 2018 زایینی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد، خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژرا.
تازەترین قوربانیی سیاسەتی قەڵاچۆی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد “پشتیوان موعین”ی ناوە و ٢٣ ساڵی تەمەنە. هەواڵەکان لە سەردەشت باس لەوە دەکەن کە دوای کوژرانی ئەم کاسبکارە کوردە، بنەماڵەی موعین تەرمی کوڕەکەیان بردووەتە بەر دەرکی فەرمانداریی شاری سەردەشت و داوای سزادانی تاوانباران و بکوژی کوڕەکەیان کردوە.
کوژرانی پشتیوان موعین لە حاڵێک دایە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 120 کۆڵبەری کورد لە ناوچە سنوورییەکان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرون و بریندار بوون.

کۆمێنتی خۆت لەسەر ئەو بابەتە بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

*

code