دیسان لە بانە تەقینەوەی مین بووە برینداربوونی کەسێک.
ڕۆژی هەینی 21ی ڕەزبەر کەسێکی خەڵکی گوندی دەشتێ لە ناوچەی بانە کەوتۆتە سەر مین و لاقێکی بەو هۆیە لە دەست داوە.
هەواڵدەریی مین و ژیان دەڵێ نەجمەدین قادری، تەمەن 28 ساڵ لە ناوچەی سنووریی سارداوێ کەوتۆتە سەر مین و بەو هۆیە لاقێکی پەڕیوە.
28 ساڵ دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران‌و عێڕاق کاربه‌ده‌ستێکی پایه‌به‌رزی رێژیم نه‌بوونی بودجه ده‌کاته بیانوو بۆ هه‌ڵنه‌گرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه مینڕێژکراوه‌کانی کوردستان.
بریکاری سیاسی ئه‌منیه‌تیی پارێزگای سنه ده‌ڵێ 500 هیکتار له زه‌وی‌و ناوچه‌کانی پارێزگای سنه هێشتا له مین خاوێن نه‌کراونه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له‌و ناوچانه یه‌ک میلیارد‌و 500 میلیون تمه‌ن بودجه پێویسته.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێژیم ده‌ڵی به‌ربڵاویی ناوچه مینڕێژکراوه‌کان، هۆکاری سروشتی‌و ژینگه‌یی، باران بارینی زۆر‌و ڕۆچوونی زه‌وی وایکردوه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین له ناوچه مینڕێژکراوه‌کانی کوردستان تا ئێستاش درێژه‌ی بووبێ.
ده‌وڵه‌ت خۆی‌و به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کانی ده‌ڵێ زیاتر له 16 میلیۆن مینی له‌کارنه‌خراوی هه‌ڵنه‌گیراوه‌و ده‌یان میلیۆن ته‌قه‌مه‌نی له دوای شه‌ڕ له کوردستان به‌جێ ماون، به‌ڵام که‌مترینی ئه‌وانه هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.