شەوی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “ڕزگار حەسەنی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە، بەتوندی بریندار کرا.
ئەم کۆڵبەرە کە پشت و نێەقەدی پێکراوە، لە بەشی ICUی نەخۆشخانەی شەفای شاری سەقز خەوێندراوە.
شایانی باسە کە؛ لە ساڵی ڕابردوودا، “ڕەزا حەسەنی”، برای ڕزگار کە ئەویش کۆڵبەرە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار کرابوو.