شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ڕەزبەر، حوکمی لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “ئەشکان یاری” لە بەندیخانەی ناوەندیی هەمەدان جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەسبەسەر و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لەلایەن سەرچاوەی فەرمی یان میدیا نێوخۆیییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.