شەوی چوارشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “تاریق نەزەری” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود کوژرا.
ئەم کۆڵبەرە کە خێزاندار و خاوەن سێ منداڵ بووە، دوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی پاوە، بەهۆی قوڵیی برینەکانی، گیانی لەدەست داوە.