“سیاوەش سۆڵتانی” کوڕی خاتوو “کوبرا شێخە” لە شەهیدانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی”، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەرمانان ١٤٠٣، لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
هەروەها لە هەمان کاتدا؛ “ڕامیار ئەبووبەکری” تەمەن ١٦ ساڵ و برای “زانیار ئەبوبەکری”، یەکێکی دیکە لە شەهیدانی بزووتنەوەی #ژینا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم دوو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ لە بەر چاوی بنەماڵەکانیان دەسبەسەر کراون و هەتا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری گرتن و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، لەبەردەستدا نییە.