ڕۆژی شەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “قۆزلوێ” سەر بە شاری سایین قەڵا بەناوی “ناسر مرادی” بەبێ بەڵگەی دادگا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەو هاونیشتمانییە لە ڕەوتی بۆنەکانی جێژنی نەورۆزدا لەو ناوچەیە دەورێکی بەرچاوی هەبوو.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.