ڕۆژی یەكشەممە ٢٨ی گەلاویژی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مامۆستا «موختار ئەسەدی» مامۆستای قوتابخانەکانی سنە و دەستیان بە سەر کامپیوتێر و موبایلی بنەماڵەکەیدا گرتووە و وێڕای بێ ڕێزی كردن بە ئەندامانی خێزانی، هەڕەشەیان کردووە; دەبێ مامۆستا موختار بە زووترین کات خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بناسینێ.
ئەو مامۆستایە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت لە ڕەوتی بزوتنەوەی #ژنژیانئازادی دوای گرتن و بەندیخانە بە زۆرەملێ خانەنشین کراوە.
مامۆستا موختار لە کاتی هێرشکردنە سەر ماڵەکەیان كە بە بێ ئیزنی دادگا بووە، لە ماڵەوە نەبووە.