ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەكی ژن خەڵكی بۆكان بەناوی «مەنیژە خۆشنوود» ٥٥ ساڵانە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان هاوكات دەستیان بەسەر کەرەستە ئەلێكترۆنییەكانی ناوبراو لەوانە مۆبایلەکەیدا گرتووە.
هەتا ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو و هۆکاری دەسبەسەرکرانی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.