شەوی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، کاتژمێر ١١ی شەو هێرش دەکەنە سەر ماڵی “ئیسماعیل مەعروفی” مامۆستای خانەنشینکراو خەڵكی پیرانشار و پاش بێڕێزی پێکردن و پشکنینی ماڵەکەی قۆڵبەستی دەكەن.
ئەو هاونیشتمانییە ٣٠ ساڵ مامۆستای قوتابخانەکانی پیرانشار بووە و خزمەتێکی زۆری بە مناڵانی ئەو دەڤەرە کردووە.