بەرەبەیانی سێشەممە ٢٥ی بانەمەڕی ١٤٠٣، حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی بەناوەکانی “رەزا غولامحوسێنی” خەڵکی ئاوایی بان زیارەت و “فەڕوخ خانمحەممەدی” خەڵکی ئاوایی گوڵزار حەداد سەر بە شاری ئیلام لە بەندیخانەی ئەو شارە جێبەجێ کرا.
رەزا غولامحوسێنی ساڵی ڕابردوو و فەڕوخ خانمحەممەدیش ١٣ ساڵ لەمەبەر بە تاوانی “کوشتنی بەئانقەست” دەسبەسەر و حوکمی سێدارەیان بۆ بڕابۆوە.
هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو دوو زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی فەرمی ئێران یان دەزگای قەزاییەوە بڵاو نەکراویتەوە.