بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی “ئیدریس حاجیڕەسووڵپوور” برای محەممەد حاجیڕەسووڵپوور لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و “هێمن ئیبراهیم حەمزە” خەڵکی ئاوایی “قەرەگۆل” سەر بە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
هەروەها لە شاری سایینقەڵا و هەر لەو ڕۆژەدا، چوار هاونیشتمانی بەناوەکانی “عوسمان عەبباسی، ڕەحمان خوسرەوی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی” خەڵکی ئاوایی “حاجیاوا” بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە شێوەی پڕتوندوتیژ قۆڵبەست کران.
هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو شەش هاونیشتمانییە لەبەردەست دا نییە.